پەیامی کورد … حەوت تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ٥١٥ توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون و حەوت كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی، لەكۆی شەش هەزار و ٨٦٨ پشكنینی كۆرۆنا لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٥١٥ توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون، لەبەرامبەریشدا ٣٨٢ توشبوو چاكبوونەتەوە و حەوت كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆناش لە هەرێم گەیشتە، ١٧٩ هەزار و ٨٩٤ توشبوو، لەو ڕێژەیەش ١٦٨ هەزار و ٥٧٢ توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و ٤١٢ كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە