پەیامی کورد... ئەمریکا: ئێستا نزیکترین لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران
کۆشکی سپی دەڵێت، «ئێستا نزیکترین لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران» و جەخت دەکاتەوە کە بایدن دیپلۆماسییەت و ڕێککەوتن بە باشترین بژاردە دەبینێت.
جۆن کێربی ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێت، «بە دڵنیاییەوە بەراورد بە دوو هەفتە لەمەوبەر، ئێستا نزیکترین لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی».
کێربی هۆکاری ئەو نزیکبوونەوەیە دەگەڕێنێتەوە بۆ نەرمی نواندن لە لایەن ئێرانەوە، لەو بارەیەوە بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە،» ئێران ئامادەیی نیشانداوە بۆ سازشکردن لەسەر هەندێک دۆسیەی سەرەکی، بۆیە پشتبەست بەمە بەردەوامین لەسەر ڕێگای گفتوگۆ».
ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دووپاتی کردەوە، «جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا تا ئێستاش پێیوایە دیپلۆماسییەت و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، باشترین ئەنجامە کە بتوانین بەدەستی بهێنین و بۆ ئەو مەبەستە درێژە بە هەوڵەکان دەدەین».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە