سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، گفتۆ و راوێژی کردووە و چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران و چەندین پرسی دیکەی پەیوەست بەم وڵاتەیان تاوتوێ کردووە.
نووسینگەی تێرێزا مەی، سەرۆکوەیزرانی بەریتانیا، لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: مەی لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ماکرۆن و مێرکل لە سەر ئەوە رێککەوتن، کە دەبێ رێککەوتنی ئەتۆمی پەرە پێبدرێت و کۆی چالاکیەکانی ئێران و بەرنامەی موشەکی ئەم وڵاتە ببێتە بەشێک لەم رێککەوتنە.
لە راگەیێنداروەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیادا هاتووە: لایەنەکان بەڵێندار بوونە، کە بە هەماهەنگی تەواو لە گەڵ ئەمریکا، پرسی موشەکی ئێران و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی چالاکیە تێکدەرانەکانی ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بگونجێنن و لەم بارەوە هاوکاری تەواوی یەکتر بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە