پەیامی کورد ... زاوا و ڕاوێژکاری پلە بالای سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کۆکردنەوەی سرویس گەلی زانیاری ئەم ووڵاتە لە سەر ڕۆڵی وەلی عەهدی سەعوودییە لە کوشتنی " جەمال خاشقجی " ڕەت ناکاتەوە ، بەڵام لەو باوەڕەدایە کە هەڕەشەی ئێران گرینگترە و واشینتۆن دەبێ پەیوەندی خۆی لەگەڵ ڕیاز بپاڕێزێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، جرد کۆشنێر ، زاوا و ڕاوێژکاری پلە باڵای " دۆناڵد ترامپ " سەرۆککۆماری ئەمریکا کە بە پێی ڕاپۆرتەکان پەیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ " موحەمەد بن سەلمان وەلی عەهدی سەعوودییە هەیە ، دەڵێ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ " هەڕەشەکانی ئێران " لە بابەتی کوشتنی خاشقجی گرینگترە .
کۆشنەر ڕۆژی سێشەممە لە دانیشتنێک بە میوانداری ڕۆژنامەی " تایم " قسەی دەکرد ، لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بە کۆکردنەوەی کۆمەڵگای زانیاری ئەمریکا لە سەر ڕۆڵی بن سەڵمان لە کوشتنی خاشقجی و ئەوەی کە ئایا ئەو ئەم ئەرزیانییە ڕەت دەکاتەوە ، ووتی : " نە ، من ڕاوێژەکانی دەزگای زانیاری ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕەت ناکەمەوە و لە هەمان حاڵ دا دەربارەی بابەتی زانیاری یش قسە ناکەم . "
هەروەها بە ئاماژەدان بە سەفەری ساڵی ٢٠١٧ ترامپ بۆ عەرەبستانی سەعوودی ، ئەو سەفەرەی زۆر گرینگ وەسف کرد و ووتی لایەنەکان لەم سەفەرەدا چوار خاڵی سەرەکی ئەمنییەتی لە ناوچەکەیان دیار کردووە : " یەکێک لەم خاڵە گرینگانە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێراب بووە و بیر دەکەمەوە کارێک کە ئێمە کردوومانە ، ئەمە بوو کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هاوبیریمان کرد کە چۆن دەبێ شەڕئەنگێزییەکانی ئێران بەرەو پاش بەینەوە .
تەماشای هەر کوێیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەکەین تەنیا تیرۆریسم دەبینن .
چ حزبۆڵڵا ، چ حووسییەکان ، هەموو ئەوانە لە بن پاڵپشتی و پشتیوانی ئێرانن و خەریکن بۆ ناسوقامکردنی ناوچەکە هەوڵ دەدەن و درووشمی " مردن بۆ ئەمریکا " و " مردن بۆ ئیسرائیل " هەڵدەدەن ."
" دۆڕان و شکستی داعش ، " شکستی ئایدیۆلۆژیای تووندڕەوانە " و " ڕەوەندی ءاشتی ئیسرائیلی – فەلەستینی " سێ سەرەکیترین خاڵەکانی دیکەیە کە بە ووتەی کۆشنەر لە سەفەری ترامپ بۆ عەرەبستان کەوتووەتە بەر باس و ووتووێژەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە