فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان زانیاریی نهێنی لەبارەی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری ئاشکرا کرد و ئەوەی نەشاردەوە کە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی پێی گوتووە، خیانەتکاران لە پشتەوە لێیان دەدەن.
لە میانی ڕاپۆرتێکی کەناڵی (کوردستان 24)، محەممەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست و یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی پێشمەرگە ، ئاشکرای کرد کە بە رێککەوتنی لایەنێکی دیاریکراو، کەرکووک رادەستی حەشدی شەعبی کرا.
هەر لەمبارەیەوە کەمال کەرکووکی کە سەرکردایەتیی بەرەیەکی فراوانی شەڕی بەرگریکردن لە کەرکووکی کردووە، بە کەناڵەکەی ڕای گەیاندووە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری 2017دا، چووەتە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کەرکووک بۆ لای کۆسرەت رەسووڵ عەلی، لەوێ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی پێی راگەیاندووە کە خیانەتی لێکراوە و ئیستا ھێزەکانی ئەو شەڕ دەکات و ھێزەکانی "خیانەتکارانیش" لە پشتەوە لێیان دەدەن.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە دوای سەردانەکەی بۆ لای کۆسرەت ڕەسووڵ، چووەتە لای جەعفەر شێخ مستەفا و وەستا ڕەسووڵ، بەڵام شێخ جەعفەر گوتوویەتی "هیچ لە من مەپرسە، پرسیار لە وەستا ڕەسووڵ بکە".
کەمال کەرکووکی ڕاشکاوانە دەڵێت: "وەستا رەسووڵ پێی گوتم بە کورتی و کوردی ئەوەیە، ئێمە لەگەڵ دۆستان رێککەوتووین، لەگەڵ حاجی ئیقبال و قاسم سولەیمانی، لەگەڵ حەشد و ئەمەریکییەکانیش، ئەوان دێنەوە کەرکووک، دواتریش شارەکە رادەستی یەکێتی دەکەن ئیدارەی بکات".
شایانی باسە ڕۆژێک دوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر، کۆسرەت ڕەسووڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا خیانەتەکەی شەرمەزار کرد و بە ڕاشکاوانە گوتی: "ههندێك كاڵفامی نێو یهكێتی خیانهتیان كرد". دواتریش مەلا بەختیار، لێپرسراوی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی یهكێتی، هاوشێوهی كۆسرهت رهسووڵ، دهستهواژهی خیانهتی وهك وهسفێك بۆ رووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهر بهكارهێنا.
پاشان شێخ جەعفەر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و فەرماندەی یەکەی 70ی پێشمەرگە پێداگری لەوە کرد کە هۆکاری لەدەستدانی زیاتر 51٪ی خاکی کوردستان و کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، ڕیفراندۆم نەبووە، بەڵکوو خیانەتی گرووپێکینێو یەکێتی بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە