پەیامی کورد … هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: هیچ شه‌ڕكه‌رێكى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق نه‌ماون
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، له نۆی ئه‌م مانگه‌وه هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و ئه‌مریكا له عێراق نه‌ماون.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵتی دژى داعش گواستییه‌وه، له نۆی ئه‌م مانگه‌وه، هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له عێراق نه‌ماون.
ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، “به‌پێی ئه‌و خشته كاتییه‌ی له گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق له مانگی حوزه‌یران دیاریمان كردبوو، پابه‌ندبوونی خۆمان بە جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌مان بردووه‌ته‌سه‌ر.”
به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى، ده‌كرا زوتریش له عێراق بكشێنه‌وه، به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی له هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان به‌دیكراوه، له‌وانه‌ش هێزه‌كانی پیشمه‌رگه، كه ده‌توانن سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی دژی داعش بكه‌ن.
ده‌رباره‌ى مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ماونه‌ته‌وه ڕوونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌ركی سه‌ره‌كییان پیشكه‌شكردنی ڕاوێژ و هاوكارییه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له‌پێناو به‌رده‌وامبوونیان له شكستپێهێنانی داعشدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە