وەزارەتی ناوخۆ کۆمەڵێک بڕیاری نوێی بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرد

وەزارەتی ناوخۆ کۆمەڵێک بڕیاری نوێی بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرد

پەیامی کورد      ...     وەزارەتی ناوخۆ کۆمەڵێک بڕیاری نوێی بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرد

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل كۆمەڵێك بڕیاری نوێی دەركرد، بەپێی بڕیارەكان ڕێ دەدرێت بەهێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆن بەمەرجێك ٤٠ ساڵ بەسەر دروستكردنی تێپەڕی بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی ئەو بڕیارانەی وەزیری ناوخۆ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەریكردووە، تێدا هاتووە بە چەند مەرجێك رێ بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەدرێت بۆ هەرێمی كوردستان بگوازرێتەوە.

هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری داراییە، ڕوون كراوەتەوە، دەبێ ئۆتۆمبێلەكە بەلایەنی كەم دوو ئێڕباكی هەبێت و سیستەمی  ABSـی هەبێت، هەروەها ئۆتۆمبێلی كلاسیك دەبێت ٤٠ ساڵ بەسەر دروستكردنی تێپەڕ بووبێت و دوای تۆماركردنیشی هیچ كڕین و فرۆشتنێكی پێوە نەكرێت.

لە بڕیارەكاندا هاتووە، هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری داراییە و كار بەهیچ بڕیارێكی تر ناكرێت، هەروەها پشكنینی ئۆتۆمبێل لە دەروازە سنوورییەكان بە ٢٥ هەزار دینارە و لە شوێنی دڵنیابوونەوەش ٢٥ هەزار دینارە، سەرپێچی كۆمپانیای هاوردە لە پێنج ملیۆن دەست پێ‌ دەكات و بۆ هەر جارێك دەبێ دوو هێندە بۆ یەك ئۆتۆمبێل.

لە بڕگەیەكی تری بڕیارەكاندا باس لەوەش كراوە، هێنانی ئۆتۆمبێلی ٢٠٢١ لە یەكی ئەیلوول دەست پێ‌ دەكات، ئۆتۆمبێلەكان نابێ لە ١٠٠ كیلۆمەتر زیاتر ڕۆیشتبێت و بە كیلۆمەتر سفر هەژمار دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە