پەیامی کورد ... فوئاد حسێن جەخت لە بەرفراوانکردنی هاوکارییەکان لەگەل ووڵاتانی کەنداوی فارس دەکاتەوە .
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە کە یەکێک لە سەرەکیترین سیاسەتەکانی دەرەوەی ووڵاتەکی ، بەرفراوان کردنی هاوکارییەکانە لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی حاشیەی کەنداوی فارس ە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بنکەی ئێنتەرنێتی کاروباری دەرەوەی عێراق : فوئاد حسێن " وەزیری دەرەوەی دەولەتی نوێی ئەم ووڵاتە لە ووتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ " یائیف الحجرف " سکرتێری گشتی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس ڕایگەیاند کە سەرەکیترین سیاسەتەکانی دەرەوەی ووڵاتەکەی ، بەرفراوانکردنی هاوکارییەکان بە تایبەتی لەگەڵ ئەم شەورایە و ووڵاتانی ئەندامی ئەو شەورایە بۆ درووست کردنی ساحەیەکی بەرفراوان و هاوبەش لەم ناوچەیەیە .
وەزیری دەرەوەی عێراق لەم ووتووێژە تەلەفۆنییەدا جگە لە جەخت کردنەوەی ئەوەی کە ووڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دووبارەی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ بە ئامانجی پەرەدان و بەرفراوانکردنی ئەوانە ، پێشگرتن لە هەر جۆرە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆ و دەستەبەرکردنی پەیوەندی ئاسایی هەوڵ دەدات ، پەیوەندی بۆ پێداچوونەوەی چۆنیەتی کاری هاوبەش لە ڕێگای سەفەرگەلی بەرامبەر یا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ کە لە دۆخی ئێستادا وا دەخوازرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە