ئەردۆغان : بە دەستپێشخەریەکەی ترامپ پیلانی تێکدەرەکانی لە ناو برد

ئەردۆغان : بە دەستپێشخەریەکەی ترامپ پیلانی تێکدەرەکانی لە ناو برد

پەیامی کورد  ...  سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ترامپ بەو دەستپێشخەریەى کردى پیلانى ئەوانەى لەناوبرد کە هەوڵى تێکدانى پەیوەندیەکانى تورکیا و ئەمریکایان دەدا.

بەپێى هەواڵێکى ئەنادوڵو، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتەیەکدا لە پرۆگرامی پێشوازیکردن لە ئەندامانی ئەنجومەنی تورکیا-ئەمریکی و ژووری بازرگانی ئەمریکا، ڕایگەیاندوە، "پەیوەندیەکی ستراتیژی لەسەر بنەمای ھاوپەیمانی گشتگیر و بەھێز لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش لەنێوان تورکیا و ئەمریکادا ھەیە، بەهۆى جیاوازى بۆچونەکانمان ناوبەناو بەرزو نزمى دەکەوێتە پەیوەندییەکانمانەوە، بەڵام بەهۆى هاوبەشێتیمانە زۆر ئاستەنگ تێپەڕیوون"

ئەردۆغان وتویەتى: "بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربونەوەى تیرۆر لەسەر ئاستى ناوچەکە و جیهان و بەتایبەتى تیرۆرستانى داعش، کە هەرەشەن بۆ سەرمان".

ئەردۆغان سەبارەت بە بڕیارەکەى ترامپ بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سووریا ئاماژەیکردوە کە ترامپ بەو دەستپێشخەریەى کردى پیلانى ئەوانەى لەناوبرد کە هەوڵى تێکدانى پەیوەندیەکانى تورکیا و ئەمریکایان دەدا". 

ئاشکراشیکردوە کە"تورکیا ئامادەیە بەرپرسیاریەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەو ناوچانە بگرێتە ئەستۆ کە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای تێیدا دەکشێتەوە". 

هەروەها لەبارەى درووستکردنى ناوچەى ئارام، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندوە کە تورکیا تەنیا بە وەرگرتنى هاوکارى لۆجستىکی ئامادەى درووستکردنى ناوچەى ئارامە و دەبێت لەژێر چەتری بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بەڕێوەی ببەین"

لەسەر پرسى رادەستکردنەوەى فەتحولا گولەن رابەرى بزوتنەوەى خزمەت، ئەردۆغان وتی: "کاتێک فەتحولا گولەن لە پەنسیلڤانیا، وەک ئەوەی ھیچ نەبووبێت ژیانی خۆی بەسەر دەبات، خێزانی شەھیدان و گەلەکەمان بریندار دەکات، بۆیە چاوەڕێین هەرچى زوە ئەمریکا هەنگاو بنێت". 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە