خۆپێشاندانەکان لە عێراق رووی لە زیادبوونە

خۆپێشاندانەکان لە عێراق رووی لە زیادبوونە

پەیامی کورد … خۆپێشاندانەکان لە عێراق رووی لە زیادبوونە

 

 سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ میدیاکان رای گەیاندووە، لە جوار پارێزگای باشووری عێراق ناڕەزایی و گردبوونەوە دەستیان پێ کردووەتەوە.

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ١٥ی ئایاری ٢٠٢١،، سەرچاوەیه‌ك بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای کردووە، لە پارێزگای بەسڕە، ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ فەرمانگەی کارەبادا کردووە، گردبوونەوە و ناڕەزاییەتییان لە بەرامبەر کۆمپانیای گواستنەوەی وزەی کارەبادا رێک خست، بە مەبەستی خەرجکردنی شایستەکانیان، کە ١٠ مانگە پێیان نەدراوە.

 

روونیشی کردەوە، لە پارێزگای واست، دەیان دەرچووی کۆلێژەکان لەبەردەم بینای سەندیکای ئەندازیاران گرد بوونەوە و داوای دەرفەتی کاریان لە دامەزراوە نەوتییەکانی پارێزگاکە کردووە.

 

هەرچی لە پارێزگای میسانە، ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاشکرای کردووە، ژمارەیەک لە جووتیاران لە بەرامبەر کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەدا کۆ بوونەتەوە و داوای خەرجکردنی شایستەکانیان دەکەن، لە پارەی بەرهەمی گەنم و جۆی ساڵی رابردووە و تا ئێستا بۆیان خەرج نەکراوە.

 

سەرچاوەکە سەبارەت بە پارێزگای زیقاڕ گوتیشی، ژمارەیەک لە خەڵکی ناوچەی حبێلییە لە رۆژهەڵاتی شاری ناسڕییە، رێگای سەرەکی و خێرایان داخست، وەک ناڕەزایەتییەک لەسەر نەبوونی خزمەتگوزاری لە ناوچەکانیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە