پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هەرێم لە ڕاگەێندراوێکدا نوێترین ئاماری تووشبووانی هەرێم بڵاو دەکاتەوە
لە ڕاگەێندراوێكدا وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، لە دوێنێ وە ٦٠٩ تووشبووی نوێی پەتاكە تۆماركراون و ٢٣ هاووڵاتی تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٦٨٩ پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش ٦٠٩ تووشبووی نوێی پەتاكە تۆماركراون"
وەزارەتی تەندرووستی راشیگەیاندوە، لە دوێنێوە ٤٠٩ هەڵگری ڤیرووسەكە چاكبوونەتەوە و ٢٣ هاووڵاتیش مردوون.
سەبارەت بە كۆی گشتی تووشبووانی پەتاكە لە هەرێم رایگەیاندوە، تا ئێستا ٣٠ هەزار و ٥٣٥ هاوڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٠ و ٩ كەس چاكبوونەتەوە و ١١٤٨ هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە