پەیامی کورد... کۆمپانیاى ئۆوشن گەیت، خاوەنى ژێردەریایی تیتان تەواوى کارەکانى راگرت
کۆمپانیاى ئۆوشن گەیت کە خاوەندارێتى ژێردەریایی تیتانى دەکرد، تەواوى پەڕەکانى لە تەواوى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داخست و کارەکانیشى راگرت.
کۆمپانیاى ئۆوشن گەیت لە راگەیەنراوێکدا نوسیویەتى:"تەواوى لێکۆڵینەوە و بەبازاڕکردن و جوڵەى بازرگانى کۆمپانیاکەمان راگرتوە.
لەگەڵ ئەوەى جوڵەکانى کۆمپانیاکە وەستا، تەواوى لاپەڕەى کۆمپانیاکەش لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی تویتەر و ئینستاگرام و فەیسبوک و یوتوب و لینکد ئین، سڕاونەتەوە.
ونبون و پاشان دۆزینەوەى پارچەکانى ژێردەریایی تیتان لە جیهاندا دەنگى دایەوە، کاتێک بە گەشتێکى ژێردەریایی و بە نیازى بینینى پاشماوەى کەشتى تایتانیک پێنج کەسایەتى ناسراو و دەوڵەمەندى جیهان گیانیان لەدەستدا و دواى چوار رۆژ بێ ئەوەى تەرمەکانیان بدۆزرێتەوە تەنها چەند پارچەیەکى تێکشکاوى ژێردەریاییەکە دۆزرایەوە کە خاوەندارییەکەى بۆ کۆمپانیاى ئۆوشن گەیت دەگەڕایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە