پەیامی کورد... به‌رپرسێكی په‌كه‌كه له چیای گاره له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه كوژرا
له سنووری چیای گاره، به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه به ناوی قه‌دری ئه‌نجوو، ناسناوی له ناو په‌كه‌كه (دۆغان)ـه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) به بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان (درۆن) كوژرا.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی فه‌رمیی حكوومه‌تی توركیا رایگه‌یاند: قه‌دری ئه‌نجۆ به‌رپرسی هاتوچۆ و به‌یه‌كگه‌یاندنی گرووپه‌كانی په‌كه‌كه بووه له‌نێوان چیای گاره، مه‌تین زاب و حه‌فتانین و ته‌نانه‌ت له نێوان رۆژئاوا و هه‌رێمی كوردستان.
قه‌دری، له ساڵی 2015 تا 2017 پاسه‌وانی دوران كالكان، (عه‌باس) ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه بووه و له 2018ـه‌وه چووه‌ته گاره و بووه‌ته به‌رپرسی هاتوچۆی په‌كه‌كه و گرووپه‌كانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە