پەیامی کورد ... بڕیارە سبەی یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دەستپێبکات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دەستپێدەکات و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وەک یه‌كه‌م وەزارەت مووچه وه‌رده‌گرێت.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە ، سبەی مووچه‌ی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابەشدەکرێت،
رۆژی دووشه‌ممه مووچەی یه‌كه‌کانی 70و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
بەهۆی پشوەوە ڕۆژی سێشەممە مووچە دابەش ناکرێت
رۆژی چوارشەممە مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت .
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دارایی دابه‌ش ده‌كرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە