پەیامی کورد ... ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا "ئەنەكەسە" گوتی، ماوەی چەند رۆژێكە گفتوگۆ لە هەولێر دەكەن بۆ ئەوەی بۆ سەر هەموو ئاستەكان ئامادە بن و داواكارییەكانی خۆشیان ئامادە بكەن، هەم بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ تەڤدەم و دەستووری سووریا و هەمیش بۆ هەردوو كۆنگرەی ئاستانا و كۆنگرەی ژنێف نۆ، كە ئەمڕۆش دوایین بڕیاری خۆیان دەدەن.
نەواف حەسەن، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا "ئەنەكەسە" رایگەیاند : ماوەی چەند رۆژێكە لە شاری هەولێر ئەنەكەسە گفتوگۆ دەكات بۆ ئەوەی بەرنامە و كارنامەی خۆی ئامادە بكات بۆ قۆناغی داهاتوو لەسەر هەموو ئاستەكان و، چوونیشیان بۆ توركیا و گفتوگۆكردن لەگەڵ پەیەدە، لەسەر دەستپێشخەری ئەمەریكا و مەزڵوم عەبدی بۆ یەكڕیزیی كورد لە سووریا بووە سەبارەت بە كۆنگرەی ئاستانە لە 10ی مانگی داهاتوو و كۆنگرەی ژنێف نۆ و دەستووری نوێی سووریا.
ئەو سەركردەیەی ئەنەكەسە گوتیشی، ئەمڕۆ ئەنەكەسە دواكۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و بڕیاری كۆتایی لەبارەی هەموو پرسەكانەوە دەدات و، لە داهاتووشدا بەپێی ئەو بەرنامە و كارنامەیەی ئەمڕۆ پەسەند دەكرێت، كار دەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە