بۆردومانەكانی سەر كەرتی غەزە بەردەوامە و 25 فەلەستینی كوژراون

بۆردومانەكانی سەر كەرتی غەزە بەردەوامە و 25 فەلەستینی كوژراون

پەیامی کورد... بۆردومانەكانی سەر كەرتی غەزە بەردەوامە و 25 فەلەستینی كوژراون

ماوەی سێ‌ رۆژە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە بەردەوامە و تاوەكو ئێستا 25 فەلەستینی كوژراون، هەروەها زیاتر لە 500 موشەك نراون بە ئیسرائیلەوە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە، ماوەی 3 رۆژە هێرشەكانیان بۆ سەر كەرتی غەزە بەردەوامە و 158 ئامانجیان پێكاوە، هەروەها لەو كەرتەوە 507 موشەك نراوی بە ئیسرائیلەوە.
لای خۆشیەوە وەزارەتی تەندروستی لەفەستین بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرایئلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە 25 فەلەستینی كوژراون.
ئیسرائیل هێرشێكی فراوانی بۆ سەر كەرتی غەزە دەستپێكردووە و بەپێی داتاكان دەیان كەس كوژراون و بریندار بوون و چەندین ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی كردووەتە ئامانج، سەدان موشەكیش نراون بە ئیسرائیلەوە بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە رێگری لە زۆربەیان كراوە.
لەلایەكی ترەوە محەمەد هندی سەرۆكی بازنەی سیاسی جیهادی ئیسلامی گەیشتووەتە قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ بەردەوامی گفتوگۆكانی تایبەت بە ئاگربەست و لە كاتژمێرەكانی سەرەتای گفتوگۆكاندا سەرجەم هەوڵەكان بۆ راگرتنی تەقە شكستی هێناوە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە