نەمسا ڕێگە بە پارت و کاندیدە تورکەکان نادات لە ووڵاتەکەیان بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن

نەمسا ڕێگە بە پارت و کاندیدە تورکەکان نادات لە ووڵاتەکەیان بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن

ڕاوێژکاری نەمسا ڕایگەیاند، ڕێگە بە پارت و کاندیدە تورکەکان نادرێت لەو وڵاتە بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن.
ئەو ڕاگەیاندنەی سباستیان کورز، ڕاوێژکاری نەمسا ، دوای ئەوە هات کە هەینی لە پەرلەمانی تورکیا، بە زۆرینەی دەنگ، پرۆژە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە پەسەندکرا.
کورز لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆی نەمسادا ووتی”خۆسەپاندنی ئەردۆگان لە سەرۆکایەتی تورکیادا هەوڵێکە بۆ قۆستنەوە و دەسبەسەردا گرتنی کۆمەڵگاکانی ئەورووپا بۆ گەڕانەوەی بنەچەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی”.
پیشتر کروز، بە ئاشکرا ناڕەزایی خۆی لە گواستنەوەی سیستەمی حوکمڕانی تورکیا لە پەڕلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی دەربڕیبوو، هاوکات دژی ئەوەش بوو تورکیا ببێتە ئەندام لە یه‌کێتی ئەورووپا.
ڕۆژی هەینی، پەڕلەمانی تورکیا کۆبووەوە و دەنگدان لە سەر پرۆژە بڕیاری دانگدانی پیشوەختەکرا، بەزۆرینەی دەنگ، پرۆژە بڕیارەکە پەسەندکرا، لە دەنگدانەکە، بەکۆی ٣٨٦ دەنگی پەڕلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان و گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، پارتی کۆماری گەلان و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا، پرۆژە بڕیارەکە پەسەندکرا، بڕیاردرا ڕێکەوتی ٢٤ ی حوزەیران دیاریبکرێت بۆ دەنگدانی پەڕلەمانی تورکیا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە