هاوپەیمانی فەتح بە پێشکەشکردنی سکاڵای یاسایی بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکات

هاوپەیمانی فەتح بە پێشکەشکردنی سکاڵای یاسایی بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکات
پەیامی کورد      ...   هاوپەیمانی فەتح بە پێشکەشکردنی سکاڵای یاسایی بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکات .

بە پێی نوێترین زانیاری دەربارەی کاردانەوەکانی هەندێک لایەنی سیاسی و گرووپی عێراقی سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەێنێت : ساختەکاری زۆر کراوە و دەستکاری ئەنجامەکان کراوە .

میدیاکانی عێراق بڵاوی دەکەنەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری داوایەکی یاسایی پێشکەش بە دادگای باڵای فێداڕاڵی کردووە و تێیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکەی ئەم دواییەی عێراق دەکات .

هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوە کردووە کە بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین ساختەکاری زۆر لەم هەڵبژاردنەدا کراوە  دەستکاری دەرئەنجامەکان کراوە ، هەر بۆیە داوا لە دادگای فێدڕاڵی دەکات کە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٠ی مانگی ئۆکتۆبەر ی پەرلەمانی عێراق پۆچەڵ و هەڵبوەشێندرێتەوە و سەر لە نوێ هەڵبژاردنێکی دیکە ئەنجام بدرێت .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە