بە پێی راپۆرتێکی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، سوپای توركیا رێگه‌نادات هاووڵاتیانی عه‌فرین بۆ ناو شارەکەی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه.
سەبارەت دۆخی ئێستای عەفرین بەروانگهی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، راپۆرتێكی بڵاوكردەوە وئاماژە بەوەکردووە، کە "دۆخی ئاواره‌كانی ئەو شارە ناله‌بار و مه‌ترسیداره، چونكه له ماوه‌ی (٢٤) كاتژمێری رابردوودا هه‌زاران خێزانی ئاواره‌ی عه‌فرین هه‌وڵیانداوه بۆ ئه‌و شاره بگه‌ڕێنه‌وه له‌ماڵه‌كانی خۆیاندا بژین".
باس لەوەشکراوە، کە سوپای توركیا به‌و خێزانانه‌ی راگه‌یاندووه كه ناتوانن بچنه ناو عه‌فرین، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه لێی بوون.
روانگهکە لەراپۆرتەکەیدا جەختیشیکردووەتەوە، "دۆخی هاووڵاتیانی عه‌فرین كه له‌دوای ئۆپراسیۆنی (چڵه‌زه‌یتون) روویانكردووه‌ته باكوری حه‌ڵه‌ب، ئاوارەبوون زۆر خراپه له‌ڕووی ته‌ندروستی و خواردن و خواردنه‌وه‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە