پەیامی کورد ... ژاپۆن هۆشداری دەدات
ژاپۆن سەبارەت بە ئەگەری زیادبوونی بەرچاوی کەڵک وەرگرتنی ڕووسیا لە چەکی ئەتۆمی هۆشداری دەدات
جێگری سەرۆکی شەورای ئەمنییەتی نیشتیمانی ڕووسیا لە پەیامێکدا رایگەیاند : لە دۆخگەلی جۆراوجۆری ڕووسیا مافی کەڵک وەرگرتنمان لە چەکگەلی ئەتۆمی هەیە .
فۆمیۆ کیشیدا ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن جەختی کردەوە کە ئەگەری کەڵک وەرگرتنی ڕووسیا لە چەکگەلی ئەتۆمی بە شێوەیەکی بەرچاو و جیددی زیادی کردووە
ژاپۆن کە تەنیا ووڵاتێکە کە کراوەتە ئامانجی هێرشکردن بە چەکی ئەتۆمییەوە بارەها دژایەتی خۆی لەگەڵ توانمەندی گەلی سەربازی ئەتۆمی ڕاگەیاندووە .
کیشیدا کە نوێنەری هیرۆشیما لە پەرلەمانی ژاپۆن ە ، شەوی رابردوو هاوکات لەگەڵ ڕام ئێمانۆئێل ، باڵیۆزی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ژاپۆن سەردانی نیشانی ڕێزلێنانی ئاشتی و مۆزەخانەی ئەم شارەی کرد .
کیشیدا بە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ژاپۆنی ڕاگەیاند : " بە پێی ئەو شتەی کە ئەگەری کەڵک وەرگرتنی ڕووسیا لە چەک گەلی ئەتۆمی بە شێوەیەکی بەرچاو جیددی دەبێت ، لە سەر ئەو باوەڕەم کە سەردانی باڵیۆزی ئەمریکا لە هیرۆشیما و ئەزموونی ئەو لە بینینی ڕاستییەکان بە هۆی " گورزی ئەتۆمییەوە " دەبێتە پەیامێکی بەهێز بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی " ئەو لە بەردەوامیدا ووتی : " بیر دەکەمەوە کە چاوپێکەوتنەکەی ئێمە زۆر پڕ ناوەڕۆک بوو ."
کیشیدا لەسەر ئەو باوەڕەیە کە شەڕ لە ئۆکراین دژواری گەلی بەدیهاتنی جیهانێکی پاک لە چەکی ئەتۆمی نیشان دەدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە