پەیامی کورد ... برایان هۆک ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ڕایگەیاند : هێزی ئێران تاقی ناکەینەوە بەڵکوو تەنیا بە هەڕەشەکانی ئێران لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ووڵام دەدەینەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، برایان هۆک لە ووتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی بەریتانی " سکای نیوز " جگە لە ئاماژەدان بەم بابەتە جەختی کردەوە : " جۆرێک کە دەزگای هەوڵگری و زانیار ئێمە بە شێوەی ڕوون هەواڵیداوە ئێران هەڕەشەی کردووە کە هێرش دەکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئێمە . "
بە پێی ووتەی ئەم بەرپرسە ئەمریکییە دەوڵەتی ئەمریکا بارەها ڕاپۆرتگەلی " زۆر بۆنیادین و بە پێی سەرچاوە و ڕاستییەوە " دەزگای هەواڵگری و زانیاری خۆی دەربارەی بەرنامەڕێژی ئۆپراسیۆنی ئێران لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ی لە ناوچەکە بە دەست گەیشتووە و هەر بەم هۆکارە هێزە سەربازییەکانی خۆی بە خێرایی بۆ ناوچەکە ناردووە .
برایان هۆک هەروەها ڕایگەیاند : " ئەگەر ئێران لە هێرش کردن دا پێشدەستی بکات ، ئەمریکا لە چوارچێوەی بەرگری لە خۆی کاردانەوەی دەبێت و ئێمە بە هاوکاری هێزی سەربازی ووڵام دەدەینەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە