سەرۆکی ئێران دەڵێت، وێڕای کشانەوەی ئەمریکا، تاران دەتوانێت لە رێکەوتنی ئەتۆمیدا بمێنێتەوە بە تایبەتی ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا رەچاوەی بەرژەوەندییەکانی ئێران بکەن.
دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی سریلانکا، لە کۆنگرەیەی رۆژنامەوانیدا، حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران راگەیاند، کە ئەگەر پێنج وڵاتەکەی دیکە واتە هەریەکە لە (بەریتانیا، فەرەنسا، روسیا، چین و ئەڵمانیا) سەرەڕای کشانەوەی ئەمریکا، بەردەوام بن لەسەر رەچاوکردنی بەرژەوەندیی ئێران، ئەوا تاران لە رێکەوتنی ئەتۆمیدا دەمێنێتەوە.
حەسەن روحانی جەختیشیکردووەتەوە، کە کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنەکە پێچەوانەی ھەموو رێسایەکی ئەخلاقییە، بۆیە ئێستا چارەنووسی رێکەوتنەکە و پابەندبوون پێوەی بەندە بە پابەندیی وڵاتانی ئەوروپا بەو رێکەوتنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە