پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی ئیلامی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سێ جار لە سێدارەدان حوکم درا
هاووڵاتییەکی ئیلامی، بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەس لە هێزەکانی ئاسایشی ئێران بە سێ جار لە سێدارەدان مەحکووم کرا.
"دلاوەر ئەلقاسیمێهر" فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای ئیلام لە ووتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەری فەرمی حکوومەتی ئێران بە ناوی "فارس" وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، شوناسی ئەو هاووڵاتییەی بە ناوی "ح.ز" ڕاگەیاندووە.
بە ووتەی ناوبراو حوکمی سێ جار لە سێدارەدان ئەو هاووڵاتییە لەسەر بڕیاری لقی ١ی دادگای سزای ١ی پارێزگای ئیلام بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە