ڕاگه‌یندراوی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل " هه‌په‌گه " ‌

ڕاگه‌یندراوی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل " هه‌په‌گه " ‌

پەیامی کورد     ...   ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل " هه‌په‌گه‌ " رایگەیاند، له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلاکانیان له‌ گه‌ڤه‌ر، خواكورك و ناوچه‌ی پولور-ی دێرسم لایه‌نی كه‌م شەش سه‌ربازی توركیا كوژراون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل " هه‌په‌گه‌ " لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هێزه‌كانمان له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، ڕۆژی پێنج و حەوتی ئەم مانگە له‌ دژی سوپای توركیا چالاكییه‌كی ئەنجامداوە و لە سەرجەم هێرشەکاندا شەش سەربازی تورکیا کوژراون".

ئاماژەی بەوەشکرد، نیوەڕۆی رۆژی حەوتی مانگ لە گه‌ڤه‌ر ھێرشکراوەتە سەر كامیۆنێكی سوپای توركیا و كامیۆنه‌كه‌ تێكشكێنرا و سێ سه‌رباز كوژران كه‌ له‌نێو كامیۆنه‌كه‌دا بون.

هه‌په‌گه‌ دەڵێت، سوپای توركیا دوای چالاكییه‌كه‌ به‌ پاس و هاوه‌ن ده‌ورووبه‌ری گردی شه‌هید عه‌لی شێر و شه‌هید ده‌رمان-ی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی جۆله‌مێرگی بۆردوومانکردوەو به‌ هەلیکۆپتەری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی گواسته‌وه‌.
روونیشیکردوەتەوە، هەمان رۆژ له‌ گردی شه‌هید ده‌روێش-ی سه‌ربه‌ هه‌رێمی خواكوركی سنوری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، دژی هێزه‌كانی سوپای توركیا كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا جێگیر بوبون، چالاكییه‌كیان ئەنجاوە و له‌ ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژراوە.

هەپەگە ئەوەشی خستوەتەڕو، "رۆژی پێنجی ئەم مانگە، هێزه‌كانمان ھێرشیانکردوەتەسەر ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كۆبرا و قوله‌یه‌كی ئێشكگرتنی سوپای توركیا له‌ گوندی ساریتۆسون-ی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی پولور-ی دێرسم و ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش گورزی پێكه‌وت و دو سه‌ربازیش كوژران". 

دوای دوو ساڵ لە ئاگربەستی نێوان توركیا و PKK، هاوینی 2015 شەڕ دەستیپێكردەوە و فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیا دەستیانكردەوە بە بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكەو بارەگاكانی‌ پەكەكەو لەوكاتەوە شەڕو و ڕوبەڕونەوەی نێوانیان بەردەوامە.

دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ دوای‌ كوژرانی‌ دو پۆلیسی‌ توركیا هات لە پارێزگای‌ ئورفە كە پەكەكە بەرپرسیارێتی‌ خۆی‌ لە كوژرانیان راگەیاند لە تۆڵەی‌ تەقینەوەكەی‌ ناوچەی‌ سروچی‌ سەر سنور كە گردبونەوەیەكی‌ كوردەكانی‌ كردبوە ئامانج و بەهۆیەوە 32 كەس گیانیان لەدەستدا.

دوای‌ دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ، توركیا ئۆپەراسیۆنی‌ سەربازی‌ لە زۆربەی‌ ناوچەكانی‌ باكوری‌ كوردستان دەستپێكردو تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە