نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزی و لەسەرووی ٧٦ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھاوکات لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا، ژمارەی سەکۆکانی ھەڵکەندنی نەوت لە ئەمریکا زیادبوون.
ڕۆژی ھەینی ڕابردوو کۆمپانیای ( Baker Hughes) بۆ خزمەتگوزاری نەوت ڕایگەیاندبوو کە لە ھەفتەی ڕابردوودا، ژمارەی سەکۆکانی ھەڵکەندنی نەوت لە ئەمریکا زیادبوون و گەیشتوونەتە ٨٦٢ سەکۆ.
دابەزینی نرخی خاوی برێنت، ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی ڕووسیا بەرھەمھێانی نەوتی زیادکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە