دوا بە دوای ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدۆلواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ ئەو کەسانەی مه‌یلیان بۆ حیزبه‌كه‌ی نه‌بوبێت له ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌ریكرد ، به‌تایبه‌ت كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی،
له ئێستادا توانا عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی ئێن ئاڕتی كه‌ناڵێكی ئاسمانی دژبە ئێن ئاڕتی و خودی شاسوار عەبدۆلواحید داده‌مه‌زرێنێت ئەویش ، به‌هاوكاری لاهورجه‌نگی.
هه‌ر به‌پێ زانیاریه‌كان له ئێستادا زۆربەی کارەکانی كه‌ناڵه‌كه‌ی توانا عوسمان ته‌واو بوه و به‌م زووانه ئه‌وكه‌ناڵه ده‌ست به‌په‌خشی خۆی ده‌كات.
كه‌ناڵه‌كه كه‌ناڵێكی ئاسمانی به‌ناو بێلایه‌ن هه‌واڵی ده‌بێت،به‌ڵام له ڕاستیدا كه‌ناڵه‌كه سه‌ر به لاهور جه‌نگیەو ، ته‌واوی توانا داراییه‌كانی له لایه‌ن به‌رپرسی دژه تیرۆری یه‌كێتییەوە بۆی دابین ده‌كرێت..
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە