لافاو لەئێران ٧ قوربانی لێکەوەتەوە

لافاو لەئێران ٧ قوربانی لێکەوەتەوە

پەیامی کورد ... لافاو لەئێران ٧ قوربانی لێکەوەتەوە

 

لە باشوری ئێران بەهۆی بارانبارین و رودانی لافاوەوە ٧ کەس گیانیان لە دەستدا.

 

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە، مەهدی وەلی پور، سەرۆکی تیمەکانی فریاکەوتن و بەهاناوە چونی خێرای مانگی سوری ئێران رایگەیاندوە، ٧ کەس بەهۆی لافاوه‌وه‌ لە پارێزگاکانی بوشەهر و هورموزگان گیانیان لە دەستداوە.

جگە لەو دو پارێزگایەش، لە پارێزگاکانی ئیسفەهان و خوزستانیش لافاوی گەورە و بەهێز دروستبوە و زیانیان لە هاووڵاتییان گەیاندوە، تیمەکانی فریاکەوتن لەو ناوچانەدا، کە بەهۆی هەستانی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتوە، دەستیان بە گەیاندنی هاوکاری و بە هاناوەچون کردوە.

 

لە مانگەکانی ئازار و نیسانی ٢٠١٩دا لە کۆی ٣١ پارێزگای ئێران لافاو لە ٢٥ پارێزگایاندا دروستبوه‌ و بەلانیکەوە ٧٦ کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە