پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گشتی دیوانی چاودێری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ماوەی چەندین ساڵە لە هەولێر ووردبینی بۆ خەرجییەكانی دهۆك و، لە سلێمانیش ووردبینی بۆ خەرجییەكانی هەڵەبجە دەكرێت، بەڵام ئێستا بۆ ئەم مەبەستە دوو بەڕێوبەرایەتی سەربەخۆ لە دهۆك و هەڵەبجە دەكرێنەوە.
فەریق سلێمان هرونی، بەڕێوبەری گشتی دیوانی چاودێریی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند : "لەسەر ئاستی كوردستان لە ساڵانی رابردوودا تەنها دوو بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری دارایی هەبوون، كە ئەوانیش بەڕێوبەرایەتی گشتی دیوانی چاودێری دارایی هەولێر و سلێمانی بوون، كە ئەم دوو بەڕێوبەرایەتییە كارەكانی دهۆك و هەڵەبجەشیان ڕایی دەكرد، بەڵام ئێستا بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ فەرمانگەكان، دوو بەڕێوبەرایەتی بۆ شارەكانی دهۆك و هەڵەبجە دەكرێنەوە".
هرونی راشیگەیاند: "دەبووایە زووتر ئەم دوو بەڕێوەبەرایەتییە هەبوونایە لەسەر ئاستی بەڕێوبەرایەتی گشتی، بەڵام قەیرانی دارایی و شەڕی دژی داعش هۆكاری دواخستنی ئەم پڕۆسەیە بوون، هەروەها لە دەسەڵاتی پەرلەمانی كوردستاندایە ئەگەر ئەم دوو بەڕێوبەرایەتییە بینای پێویست و فەرمانبەری تەواویان هەبێت، ئەوا كارەكانیان فراوان بكەن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی، وەك هەولێر و سلێمانی، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە ڕاییكردنی كارەكانە بە شێوەیەكی كاتی و بەبێ كێشە ووردبنینی بۆ خەرجییەكانی هەردوو بەڕێوبەرایەتییەكانی ئەم دوو شارە دەكەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە