عه‌لی باپیر كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاندووه به‌رهه‌م ساڵح پیاوی بڕیار نییه،نه‌فه‌سی كاری زۆر كورته،له نیوه‌ی ڕێگه‌دا واز له كاره‌كانی ده‌هێنێت.
به‌پێ زانیارییه‌كان : عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ ووتویه‌تی: به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری پیاوی بڕیارنیه و نه‌فه‌سی کورته له سیاسه‌تدا، بۆیه ئه‌گه‌ری ئەوە هه‌یه حزبه‌که‌ی بۆ ئارام قادر به‌جێبهێڵێت، ئه‌مه‌ش واده‌کات کۆمه‌ڵ رێکخستنه‌کانی تووندوتۆڵتر بکاته‌وه،نه وه‌ك كه‌سانی زیاتر واز لە كۆمه‌ڵ بهێنن و بڕۆنه لای " ئارام قادر ".
دوای درووستبوونی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری،به‌سه‌ركردایه‌تی " به‌رهه‌م ساڵح و ئارام قادر‌و محه‌ممه‌د ڕه‌ووف " ،لایه‌نگرو به‌رپرسێكی زۆری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێوه‌ندیان به هاوپه‌یمانیه‌تەكه‌ی به‌رهه‌م ساڵح کردووە ئەمەش وای کردووە عەلی باپیر هەوڵەکانی خۆی زیاتر بکات بۆ بەرەو پێشتر چوونی ئارمانجەکانی لە کۆمەڵی ئیسلامی‌دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە