سوپای توركیا هێزەكانی سوپای سوریا بۆردومان دەکەن

سوپای توركیا هێزەكانی سوپای سوریا بۆردومان دەکەن

سوپای توركیا و ئەو هێزە ئوپۆزسیونانەی سوریا كە توركیا پشتگیرییان دەكات ؛ هێزەكانی سوریایان بۆردومانكرد كە ویستییان بچنە ناو عەفرینەوە . 

ئاژانسی ئەنادوڵی توركی بڵاوی کردەوە کە سوپای توركیا و ئەو هێزە ئوپۆزسیونانەی سوریا كە توركیا پشتگیرییان دەكات ؛ هێزەكانی سوریایان بۆردومانكرد كە ویستییان بچنە ناو عەفرینەوە لە ئەنجامدا ئەو هێزە بە دەیان كێلۆمەتر كشانەوە . 

ئاماژەی بەوەشدا كە سوپای توركیا و چەكدارانی ئوپۆزسیونی سوریا لە شاری ئەعازز و ناوچەكانی دیكە ، هێزەكانی سوپای سوریایان بۆردومان كردووە 

لای خۆشییەوە سەرچاوەیەك لە سوپای سوریا رایگەیاند: كە هێزەكانییان لە ناو عەفرین جێگیر كراون و پاشەكشە ناكەن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە