وەزیری ئێستێخباراتی ئیسرائیل : ئیسرائیل ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە لایەن ئێران ەوە

وەزیری ئێستێخباراتی ئیسرائیل : ئیسرائیل ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە لایەن ئێران ەوە

وەزیری ئێستێخباراتی ئیسرائیل لە ئامادە بوونی ووڵاتەکەی بۆکاردانەوەیەکی خێرا لە ئەگەری هەر جۆرە هەڕەشەیەکی ئێران هەواڵی دا .

بە گوێرەی هەواڵەکان ، ئیسرائیل " کاتز " وەزیری ئێستێخباراتی ئیسرائیل ، ووتی : ووڵاتەکەی ئامادەیە بۆکاردانەوەیەکی خێرا لە ئەگەری هەر جۆرە هەڕەشەیەکی ئێران لە خاکی سووریا .

ئەم ووتانەی وەزیری ئێستێخباراتی ئیسرائیل لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی " کان " لە کاتێکدایە کە ڕێکەوتنی دوو لایەنەی هاوکاری سەربازی و تەکنیکی هەر دوو ووڵاتی ئێران و سووریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیمزا کرا ،

هەروەها " کاتز " ووتی ئیسرائیل ڕێگا نادات کە ئێران لە سووریا نیشتەجێ ببێت هەروەها لە بەردەوامی قسەکانیدا ووتی : ئەم ڕێکەوتننامەیە تێستێکە بۆ سیاسەتی ئیسرائیل لە سووریا و هەروەها خاڵی سووری ئێمەیە . کاردانەوەی ئێمە دیار و ڕوون دەبێ . ئێمە بە هەموو هێزێکەوە لە دژی هەر ئامانجێکی ئێران لە سووریا کە ئیسرائیل بخاتە مەترسییەوە کاردانەوەمان دەبێت .

هەروەها ووتی : ئەگەر بەشار ئەسەد ، سەرۆککۆماری سووریا ، بەرگری لە هێزەکانی ئێران بکات ، پاشهاتەکانی ئەو ڕاستەوخۆ دەبیبێت .   

جێگای ئاماژەیە ، ئەمیر حاتەمی ، وەزیری بەرگری ئێران ، لە سەفەرێکی دوو ڕۆژەدا بۆ سووریا ڕاگەیاندووە ئامانجی سەرەکی ئێمە لەم سەفەرە پەرەپێدانی هاوکارییەکانمانە بۆ سەرلە نوێ بۆنیاد نانەوەی سووریا .حاتەمی دوای کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە ڕۆژی یەکشەممە ووتی : ئێران دەتوانێت هاوکاری سووریا بکات تا چەکەکانی خۆی پەرە پێبدات . وەزیری بەرگری سووریاش سوپاسی هەوڵ و تێکۆشانەکانی ئێرانی کرد بۆ ئەو هاوکاریانەی لە دیمەشق لە دژی تیرۆریستان ئەنجامیان داوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە