دادگاى فیدراڵى عێراق، بڕیارێكى نوێى له‌سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌ركرد و رایده‌گه‌یه‌نێت، دەبێت چارەنوسیان بەپێی مادەی ١٤٠ یەکلابکرێتەوەو لیژنەیەکی تایبەتمەند هەڵدەستێت بەدیاریکردنی ئه‌و ناوچانه.
ئه‌مین به‌كر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق، له نوسینێكدا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر داوایه‌كى ئه‌و، دادگای فیدراڵى بڕیارێكى ده‌ركردووه‌و بەپێی بڕیارەکە، ناوچە کێشەلەسەرەکان هەموو ئەو ناوچانە دەگرێتەوە كە کە پێش ٢٠٠٣ بەدەست حکومەتی هەرێمەوە نەبوون، لە که‌رکوک ، دیاله، موسڵ، سلێمانی،هه‌ولێرو دهۆک.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، دادگا جه‌ختى کردووه‌تەوە کەدەبێت چارەنووسیان بەپێی مادەی ١٤٠ یەکلا بکرێتەوە و لیژنەیەکی تایبەتمەند هەڵدەستێت بەدیاریکردنی ناوچەیەک بە کێشە لەسەر.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت،"بەمەش دادگای ناوبراو ئەو بڕیارەی پێشووی پوچەڵ کردەوە کە لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٧بۆ هەمان مەبەست دەریکردبوو، ناوەڕۆکەکەی وابوو کە شارەکانی خانەقین، جەلەولا، سەعدیە، دوزخورماتوو، شەنگال و مەخمور، شار‌و شارۆچکەکانی تری بەناوچەی بێ کێشە واتە سەر بە به‌غدا دانابوون".
"گرنگی ئەم بڕیارە لەوەدایە، شارەکانی وەک خانەقین و جەلەولاو سەعدیەو دووزخورماتوو شنگارو مەخمورو کەرکوک و شار و شارۆچکە کوردییەکانی تری ئەو پارێزگایانەی بەناوچەی کێشە لەسەر داناوە، بەمەش بڕیارەکەی پێشوی ڕاستکردووه‌تەوەو جه‌ختى له زیندوویی مادده‌ى ١٤٠ كردووه‌ته‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە