به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌ی شێلادزێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك گوتی، به هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا لە سنووری ناحیه‌ی شێلادزێ به هۆی بوونی په‌كه‌كه دوو هاووڵاتیی سڤیل بریندار بوون.
ناحیه‌ی شێلادزێ سه‌ر به قه‌زای ئامێدی، سه‌ر به پارێزگای دهۆكه و به هۆی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه 85 گوند چۆڵ كراون و خه‌ڵكیش ڕۆژانه بۆ بژێوی ژیانیان ده‌چنه‌وه بۆ سه‌ر گونده‌كانیان، به‌ڵام به هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانەوە چه‌ندین جار بوونه‌ته قوربانی و زیانی زۆری ماددیش به‌ر ناوچه‌كه‌یان كه‌وتووه.
وارشین به‌رواری، به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌ی شێلادزێ،ڕاگه‌یاند: "به هۆی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ناوچه‌كه‌یان بۆردوومان كرد و هاووڵاتییانیش چوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان، به هۆی ئه‌و بۆردوومانه له گوندی لێل دوو هاووڵاتی بریندار بوونه."
وارشین به‌رواری گوتی: "یه‌كێك له هاووڵاتییه‌كان برینی سه‌خته و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش به سووكی بریندار بووه."
بەرواری گوتیشی: "ئه‌و گوندانه‌ی سنووره‌كه كه له لایه‌ن هاووڵاتییانەوە چۆڵ كراون، ژماره‌یان 85 گونده و په‌كه‌كه به‌رده‌وام هاتوچۆیان ده‌كات، بۆیه توركیا به به‌رده‌وامی بۆردوومانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات و زیان به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌گات."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە