ڤیرووسی کرۆنا ووڵاتی ئیسرائیل یشی داگیر کرد

ڤیرووسی کرۆنا ووڵاتی ئیسرائیل یشی داگیر کرد

پەیامی کورد     ...    ڤیرووسی کرۆنا ووڵاتی ئیسرائیل یشی داگیر کرد .

یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە ڤیرووسی کرۆنای نوێ " COVID-2019 " لە ئیسرائیل ڕاگەێندرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لایەن گۆڤاری The Times of Israel ڕاگەێندراوە .

بەو جۆرەی کە ڕاگەێندراوە ، ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە لە یەکێک لەو ١١ کەسە ئیسرائیلیە بەدی کراوە کە لە دوای سەفەرێکی گەشتیاری بۆ ووڵاتەکەی خۆیان گەڕابوونەوە .

بەدەر کەوتووە کە ئەوان لە دوای نیشتەجێ بوون لە کەشتی گەشتیاری Diamond Princess ، کە لە ژاپۆن خرابووە بن چاودێرییەوە گەڕابوونەوە ووڵاتی خۆیان .

کەشتی گەشتیاری Diamond Princess ٥ ی فێبریوەری لە دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی تووشبوونی یەکێک لە موسافرەکانی خۆی لە هۆنک کۆنگ بە ڤیرووسی کرۆنا ، خرایە بن چاودێرییەوە . بە گشتی ، نزیکەی ٣٧٠٠ کەس لەم کەشتییەدا بوونیان هەبوو . لە ماوەی دوو هەفتەدا ، تووشبوونی زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە موسافرانی ئەم کەشتییە بە جۆری نوێی ڤیرووسی کرۆنا دۆزرایەوە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە