شوتی دژی چەندین نەخۆشیە

شوتی دژی چەندین نەخۆشیە

 

 پەیاما کوردـ لە وەرزی گەرمادا خواست لەسەر خواردنی شوتی زۆرە، بۆیە لە خوارەوە ئاماژە بە هەندێک لە سوودەکانی شوتی دەکەین.

 

یارمەتی کەمبوونەوەی ئازاری ئێسک و ماسولکەکان دەدات لەدوای راهێنان.

 

شوتی رەنگ سور دەوڵەمەندە بە "لیکۆبین"، ئەمەش یاریدەی پاراستنی لەش دەدات دژی نەخۆشیەکانی شەکرە و دڵ و خوێن بەرەکان.

 

یارمەتی گواستنەوەی خوێن دەدات بۆ دڵ بە ئاسانی. 

شوتی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و بی و سی و دی، پۆتاسیۆم و فۆسۆڕ و زەنک و ئاسنی تێدایە

 

شوتی 92%ی پێکهاتووە لە ئاو سوودی بۆ خانمانی دووگیان هەیە، دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی دڵ تێکەڵهاتن بەتایبەت لە بەیانیاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە