پەیامی کورد ... کۆڵبەرێکی گەنج خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، دوێنێ شەوی سێشەممە " ١١ی دێسامبری ٢٠١٨ "، کۆڵبەرێکی گەنج خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی ئالانە بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانی لە دەست دا.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە گەنجە ”زانیار عەزیززادە“ کوڕی سلێمان و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیندراوە.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار کراوە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
بە گوێرەی ئامار و داتاکان تاکوو ئێستا ٦ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پیرانشار و ئورمیە بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانیان لە دەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە