پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەیاندنی بەیاننامەیەک دەست بە سەر کردنی ٦ چەکداری داعش لە کەرکووک ڕاگەێندرا .
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى بڵاویكرده‌وه، له پارێزگاى كه‌ركووك شه‌ش چه‌كداری رێكخراوی داعش كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كى ئه‌و چه‌كدارانه‌دا گیراوه.
شانه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌پێى زانیارى ووردى هه‌واڵگرى، هێزه‌كانى پۆلیسى فیدراڵى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منییان بۆ ڕاوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش له دۆڵى كه‌رحه له پارێزگاى كه‌ركووك ئه‌نجامداوه و توانراوه شه‌ش ئه‌ندامى رێكخراوه‌كه بكوژن.
هه‌ر به‌پێى به‌یاننامه‌كه، له‌پرۆسه‌كه‌دا حه‌شارگه‌یه‌كى ئه‌و چه‌كدارانه دۆزراوه‌ته‌وه، كه تونێلێك بوه و پشتێنى بۆمبڕێژكراو و ته‌قینه‌وه و بۆمب و پێداویستى و جلوبه‌رگى سه‌ربازى و پێداویستى پزیشكى تێدابوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە