پەیامی کورد … تورکیا، کوژرانى سێ سەربازى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان راگەیاند
لە ناوچەکانى روبەڕوبونەوەى سوپاى تورکیا و گەریلاکانى پەکەکە لە باشورى کوردستان، سێ سەربازى توکیا کوژران.
لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتى بەرگرى تورکیا بڵاویکردەوە، لەناوچەى ئۆپەراسیۆنى "چڕنوکى هەورە بروسکە" سێ سەربازى سوپاى تورکیا بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراو گیانیانلەدەستدا.
ئاماژەى بەوەشکرد، هەر لەو تەقینەوەیەدا دوو سەربازى دیکە برینداربون و بۆ چارەسەرکردن گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە (23)ى نیسانى ئەمساڵەوە لە ناوچەکانى ئاڤاشین و مەتین و چەند شوێنێکى دیکەى باشورى کوردستان، سوپاى تورکیا بەمەبەستى روبەڕوبونەوە لەگەڵ گەریلاکانى پەکەکە ئۆپەراسیۆنى " چڕنوکى هەورەبروسکە"ى راگەیاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە