پووتین : ئێمە ئەنجامەکانی ڕێفراندۆممان بینی و پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە داهاتوو ئەنجامی زۆر باشیان دەبێت

پووتین : ئێمە ئەنجامەکانی ڕێفراندۆممان بینی و پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە داهاتوو ئەنجامی زۆر باشیان دەبێت

ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە ٠٧/٠٦/٢٠١٨ ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پەرەی پێدەدرێت و لە داهاتوودا پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی زۆر باشیان دەبێت .

سەرۆکی ڕووسیا هەروەها دەڵێت : پڕۆژەکانی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان شەرعین و ئامانج لە ئەنجامدانیان هاندانی ململانێ و کێشەی ناوخۆیی نییە .

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە : ئێمە لەگەڵ گەلی کورد هەموو کات لە پەیوەندییەکی زۆر باش و دێرین و تەندرووست و هەماهەنگدا بووین ، لێرەوە بە پێویستی دەزانین کە باس لە بەهرەمەندییەکانی گەلی کورد بکەین ، ئێمە ئاگاداری تێکۆشانی ئەوانین بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانیان ، ئێمە هەموو شتێک باش دەبینین و تێدەگەین کە چی لە عێراق دا تێدەپەڕێت .

هەروەها ووتیشی : ئێمە ئەنجامەکانی ڕێفراندۆممان بینی ، دواتر بینیشمان چۆن ئەو بڕیارە لە لایەن کوردستانی باشوورەوە چەسپێندرا ئێمە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق هاوسەنگ ڕادەگرین و هەموو پیلانەکانمان لە عێراق و کوردستان بە یاسا ڕێکدەخەین . ،

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە