پەیامی کورد... کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست: چەکدارانی ڤاگنەری رووسی وڵاتیان جێنههێشتووه
وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، ئەلبێرت یالۆکی مۆکپێم رایگەیاند، ئەو بانگەشانەی کە باس لەوە دەکەن چەکدارانی کۆمپانیای ئەمنیی گرووپی ڤاکنەری رووسی وڵاتیان بەجێهێشتووە، راست نین و ئەوان تەنها "جێگۆڕکێ" دەکرێن.
ئەلبێرت یالۆکی مۆکپێم لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی کە باس لە کشانەوەی یەکە چەکدارییەکانی گرووپی ڤاگنەر لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، دەکەن دوورن لە راستییەوە.
وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، ئەلبێرت یالۆکی مۆکپێم بە ئاماژەدان بەوەی کە چەکدارانی ڤاگنەر لە وڵات نەکشاوەتەوە و تەنها جێگۆڕکێیان پێ کراوە، وتی: "هەندێکیان (چەکدارانی گرووپی ڤاگنەر) دەڕۆن، هەندێکی دیکەیان دێن".
بانگەشەی ئەوە کرابوو کە چەکدارانی گرووپی ڤاگنەر کە مەزەندە دەکرێت ژمارەیان دوو هەزار چەکدار بێت لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست دەستیان بە کشانەوە کردووە.
کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و دەسەڵاتدارانی رووسیا لە مانگی ئابی 2018 رێککەوتنێکی سەربازییان واژوو کرد بۆ ئەوەی پێکەوە بەرەنگاری توندوتیژی ببنەوە لەو وڵاتە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە