پەیامی کورد ... بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات " هەسەدە " ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 97 چەکداری داعش لە سنووری دێرەزوور کوژراون.
هەسەدە لە ڕاگەێندراوەکدا ڕایگەیاند : ٩٧ چەکداری داعش له سنووری دێرهزوور كوژراون و لەو ناوچانەی کە لە دەستی چەکدارانی داعش ئازادکراوە کاری پاککردنەوەی ناوچەکە بەردەوامە، لە چوارچێوەی ئەوهەڵمەتەدا بڕێک چەک وتەقەمەنی کەوتووەتەدەستی شەڕڤانان.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەکدارانی داعش بە چەکی قوورس و سووک هێرشێکی بەرفراوانیان لە دژی بنکەکانی شەڕڤانانی هەسەدە لە هەجین و دەورووبەری دەستپێکردووە ، و فڕۆکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژ بە داعش بنکەکانی چەکدارانی داعشیان بۆردومان کردووە شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و چەکدارانی داعش بەڕێوەدەچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە