پەیامی کورد ... گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵ حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا
یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی دۆسیەی هێرش بۆ سەر بینای پەرلمانی ئێران و گۆڕی خومەینی، لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەر دا سەپا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان " ٢٤ی فێبریوەری ٢٠١٩ " فەرەیدون زاکری نەسەب، تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گروپە توندئاژۆ ئیسلامیەکان و هاوکاری ئەنجامدەرانی هێرش بۆسەر پەرلمانی ئێران و گۆڕی خومەینی کە بووە هۆی کوژرانی ١٧ کەس و بریندار بوونی ٥٠ کەسی دیکە، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.
ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆرشی تاران و لەلایەن قازی سەڵەواتی دەرچوە.
فەرەیدوون زاکری نەسەب ١٨ مانگ پێش ئێستا و لە ڕەوتی دەستبەسەر کردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد دوای ئەو هێرشە دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو بەرپرسی کۆمیەتی کۆنگ فۆتۆئای پارێزگای کرماشان بوو و هەڵگری بروانامەی ماستەر لە بواری کارگێڕی بازرگانییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە