پەیامی کورد...ا گرووپی "عەداڵەتی عەلی" نامەی دادستانی پێشووی تارانی لەبارەی فیلتێرکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی شوبات، گرووپی هەکێریی ''عەداڵەتی عەلی''، بەڵگەنامەیەکی بڵاو کردەوە کە دادستانی پێشووی تاران لە نامەیەکدا ڕوو لە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەسەر پێویستیی فیلیترکردنی خێرای ئینستاگرام و هیندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە هۆشداریی داوە.
ئەو نامەیە هیچ ڕێکەوتێکی لەسەر نییە؛ ''عەلی ئەلقاسی مێهر'' دادستانی پێشووی تاران لەسەر فیلتێرکردنی هەنگاو بە هەنگاوی ئینستاگرام و واتسئەپ لە ڕێگای دابەزاندنی "پانایی باندەکان" لە هاوینی ئەمساڵ جەختی کردووەتەوە.
بەپێی ئەو نامەیە، داواکاری پێشووی تاران لەسەر فیلتێرکردنی ماڵپەڕەکان و نەرم ئامێرەکانی پەیوەندیدار بە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە و هەروەها داخستنی "گووگڵ پلەی" جەختی کردووەتەوە.
لەو نامەیەدا ئیتلاعاتی سوپای پاسداران وەکوو چاودێر بەسەر "پانایی باندەکان" ناسێنراوە و داوا لە وە زارەت خانەکانی "ئیتلاعات و ئیرتباتات" کراوە کە لەو بوارەدا هاوکاریی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بکەن.
لە بەشێکی ئەو نامەیەدا هاتووە: ''هیچ کەس مافی ئەوەی نییە ناوەڕۆکی ئەو فەرمانە نهێنییە ئاشکرا بکات''؛ هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە چالاکیی دژە ئەمنییەتی و ئابوورییان هەیە و بە دوای دزەی فەرهەنگییەوەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە