PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی له باڵیۆزی ڕووسیا کرد
سێشەممە 2026/6/23، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئێلبرووس كوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق جه‌ختیان له هاوکاری هاوبه‌شی ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە.
دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌که بوو. تێیدا گرینگی دیالۆگ و لێکگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دووپات کرایەوە.
هه‌روه‌ها دەربارەی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بیروڕایان گۆڕییه‌وه و هیوایان خواست کە گفتوگۆکان بە چەسپاندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی، گشتگیر و سەقامگیر لە ناوچەکەدا بگات.
دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له ئۆکراین ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که کونسووڵی گشتی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوو.