پەیامی کورد … CIA: خامنەی فەرمانی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای داوە
دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە رێبەری باڵای ئێران فەرمانی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکای داوە.
لە راپۆرتێکدا، کە نووسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، ئێران لە چەند روویەکەوە و بە نهێنی بۆ شکتهێنان بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەڵبژاردندا، هێرشی کردووە.
دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئێران ویستوویەتی ”ناکۆکی و ئاژاوەی کۆمەڵایەتی لە ئەمریکا، دروست بکات“.
هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هەوڵەکانی ئێران بۆ شکستهێنان بە ترەمپ، بە فەرمانی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە