پەیامی کورد... ئەمەریکا هۆشداری دەداتە ئێران
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایدهگهیهنێت، هەر کەسێک پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران هەبێت یان پەیوەندی بە درۆن و پەرەپێدانی مووشەکی بالیستی و ناردنی چەکی ئێرانی بۆ رووسیاوە هەبێت سزا دەدرێت.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگهیاند، درێغی ناکەین لە سەپاندنی هەر سزایەک بەسەر ئەو کەسانەدا و جەختیشدەکاتەوە، ئێران بەردەوامە لە تەمومژاویکردنی بابەتەکە و رەتکردنەوەی بابەتەکە.
ئاماژهی بهوهش كرد، هەرکەسێک بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات یان هەر پەیوەندییەکی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکەیەوە هەبێت، یان پەرەپێدانی مووشەکی بالیستیکی یان رۆیشتنی چەک لە ئێرانەوە بۆ رووسیا، پێویستە زۆر وریا بێت. پێویستە وردبینی خۆیان بکەن.
باسی لهوهش كرد ئێمە درێخی ناکەین لە بەکارهێنانی سزاکانمان. درێخی ناکەین لە بەکارهێنانی هەر ئامرازێکی گونجاو و کاریگەر.
ئهوهشی خستهڕوو، ئێران بەردەوامە لە رەتکردنەوەی راپۆرتەکانی پێشکەشکردنی هاوکاری بە رووسیا، ئەوەش ئەو راستییەمان بۆ دەردەخات کە ئەم کارە شتێک نییە ئێران شانازی پێوە بکات.
دهشڵێت، "پرسیارەکەش ئەمەیە ئێران بۆ ئەم کارانە دەکات؟ ئایا پاڵنەرەکە ستراتیژییە، یان داراییە، یان جیۆپۆلیتیکییە، یان تێکەڵەیەکە لە هەموو ئەم شتانە. بەڵام ئێران بەردەوام بووە لە تەمومژاویکردنی بابەتەکان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە