پەیامی کورد ... هۆشداری پەرلەمانی عێراق بە دەوڵەت سەبارەت بە پیلانە گومان ئاوییەکانی ئەمریکا لە سووریا
کۆمیسیۆنی پەیوەندی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پیلانە گومان ئاوییەکانی ئەمریکا لە سووریا ۆشداری دایە دەوڵەت
لە ڕاپۆرتێکدا " ڕامی السکینی " ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە تێخستنی دەوڵەتی ئەم ووڵاتە بە داوی پیلانە گومان ئاوییەکان و هەڕەشە ئامێزەکانی ئەمریکا و هەوڵگەلێ بۆ هاندانی عێراق بە ڕێگای هەنگاوگەلی مەشکوک لە ناوخۆی سووریا هۆشداری دا و لە گرینگی هاوئاهەنگی ئەمنییەتی نێوان عێراق و سووریا بە دوور لە واشینتۆن یا کەسانی دیکە لە ڕاستای قازانجەکانی دوو ووڵاتی درواسێی جەختی کردەوە .
السکینی لە ووتوووێژ لەگەڵ السومریە دا ڕایگەیاند : کۆمیسیۆنی پەیوەندی دەرەوەی پەرلەمان داواکاری ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە لە پەرلەمان بۆ پێداچوونەوەی دۆسیەگەلی پەیوەست بە جمووجووڵی سەربازی ئەمریکا لە عێراق و هەروەها قسەکانی ترامپ لە سەر بردنە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا و داوەت کردنی عێراق بۆ هەناردنی هێز بە مەبەستی پڕ کردنەوەی بۆشایی بە هۆی پاشەکشە کردنی ئەمریکییەکان بووە .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە هەرجۆرە جموجووڵێکی سەربازی ئەمریکی ، جمووجووڵی گومان ئاوییە و ئێمە نازانین لە داوی پیلان و بیرو باوەڕی ترامپ سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ناوچەکە گریفتار ببین .
السکینی هەروەها ئاماژەی دا واشینتۆن هیچ هەنگاوێک لە ڕاستای پاڵپشتی قازانجەکانی هەڵناگرێت ، لە ئاکامدا ئێمە دەبێت لە سیاسەتی ڕێزبەندی لەگەڵ ئەمریکا دووری بکەین ، چوونکە لە زەرەری عێراق و ئەمنییەتی گشتی ناوچەکەیە و دەبێ لە قیباڵی هەنگاوە گومان ئاوییەکانی واشینتۆن کە هەوڵ دەدات ئێمە بکشێنێە ئەو لایەدا ، دەبێ هۆشیار و ئاگادار بین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە