لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، بێئاگایی خۆی لەو لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپ راگەیاند کە وتبوویی، گوایا ئەمریکا هێزەكانی لەسوریا دەکشێنێتەوە، وەزارەتەکە جەختیشیکردووەتەوە، کە نیازی كشاندنەوەی هێزەكانیان لە سوریا نییە.
پاش ئەو لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپ، هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هێزەكانیان لە سوریا ناكشێننەوەو رەتیشیکردەوە کە ئاگاداری ئەو لێدوانەی ترەمپ بووبێتن، كە باسی كشاندنەوەی سەربازە ئەمریكییەكانی لە سوریا كردووە.
هێزەر ناوێرت رونیشیکردووەتەوە، کە وێڕای ئەوەی دۆسیەی سكریبال بووەتەهۆی دروستكردنی جۆرێك لە پشێوی، بەڵام ئەمریکا هێشتا پابەندی بەشێك لەپەیوەندییەكانێتی لەگەڵ روسیا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختیشیكردووەتەوە، کە نابێت حکومەتی مۆسکۆ وەك قوربانییەكی دۆسیەی سكریبال رەفتار بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە