پەیامی کورد ... بابەتی سەرەکی دانیشتنەکانی سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ئێران حێزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە
تەوەرێکى سەرەکى گفتوگۆى وەزیرانى ناوخۆى کۆمارى ئیسلامى و تورکیا حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بوو
سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا دوو رۆژە لە تارانە و خەریکى گفتوگۆیە لەگەڵ ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی کۆمارى ئیسلامی و یەکێک لە گرینگترین پرسى کۆبوونەوەکانیان، دەرکردن و پشتگیرینەکردنى ئۆپۆزسیۆنى هەردوو ووڵاتە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند : بۆ ڕووبەڕووبونەوەى هێزە تیرۆریستیەکانى وەک پەکەکە قسەمان کرد. ئەمنیەتى سنوورەکانمان باسێکى گرینگى هەردوولامان بوو.
لە نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دیوارێکمان دروست کردووە. و ئەم دیوارەش بۆ پێشگرتنە لە پەکەکە و کۆچبەرانی ئەفغانی.
تورکیا بە هێز و سیستەمى باشترەوە لەسەر سنوورە . کامێراى چاودێرى و تیمى سەربازى گەڕۆکمان لەسەر زەوی و فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانمان لە ئاسمان هەیە بۆ پاراستنى ووڵاتەکەمان.
وەزیری ناوخۆی کۆمارى ئیسلامى ئێران یش رایگەیاند : لە سەر بابەتی ڕووبەڕووبونەوەى تیرۆر و قاچاخى چەک و ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەگەڵ تورکیا هاوڕا و تەباین. و هەروەها کارمان کردووە و بڕیارمان لەسەر درووستکردنى کارى هاوبەش بۆ پاراستنى سنوورەکانمان داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە