بۆ پابه‌ندبوون به‌ باڵا پۆشی ئێران به‌كامێرا چاودێریی ژنان و كچان ده‌كات

بۆ پابه‌ندبوون به‌ باڵا پۆشی ئێران به‌كامێرا چاودێریی ژنان و كچان ده‌كات

پەیامی کورد... بۆ پابه‌ندبوون به‌ باڵا پۆشی ئێران به‌كامێرا چاودێریی ژنان و كچان ده‌كات

حکومەتی ئێران بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری باڵاپۆشی و سزادانی ئەو ژن و کچانەی پابەندی بڕیارەکە نابن، کامێرا لە شەقامەکان جێگیر دەکات.

رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرای کرد، حکومەتی ئێران لەبری "پۆلیسی ره‌وشت"، کە لێپرسینەوەی لە ھەر کچ و ژنێک دەکرد، کە پابەندنی باڵاپۆشی نەدەبوو، کامێرای چاودێری لە شەقامەکاندا جێگیر دەکات.

"ئێران بە نیازە لە بری دەستگیرکردن، سزای ئەو ژن و کچانە بدات، کە پابەندنی باڵاپۆشی نابن، سزاکەش دەگاتە پێبژاردن و رێگریکردن لە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات." رۆژنامه‌كه‌ وای وتوه‌.

بەپێی زانیارییەکانی وۆل ستریت جۆرناڵ، ئێران کامێراکانی تۆمارکردنی تیژەڕەویی ئۆتۆمبێل، بۆ چاودێریکردنی بڕیاری جێبەجێکردنی باڵاپۆشی بەکاردەھێنێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران له‌سه‌ر كوشتنی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌، بە بڕیاری داواکاری گشتیی وڵاتەکە، پۆلیسی ره‌وشت ھەڵوەشایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە